ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڤانا و سانا گیان دووخووشكی ئاقل و ژیرن, لە هەمان كاتیشدا سانا و ڤانای دوو خووشكەی خنجیلانە و جوان قوتابیەكی زیرەك و سەركەوتووبون , سانا لە پۆلی چواری بنەڕەتی دەیخوێند وە هەروەها ڤانای خووشكە گەورەی لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی بوو , بەڵام بەردەوام ئەم دوو خووشكە شۆخ و شەنگە بەیەكەوە بوون زۆریش یەكتریان خۆش دەویست كە هیچ كاتێك بەیەكەوە دەمەقالەیان نەدەكرد لەسەر پێداویستیەكانیان بەڵكو پێداویستیەكانیان بۆخۆیان لەنێوان یەكتردا دابەشكردبوو,ڤانا و سانا كاتێك بەیانیان لە خەو هەڵدەستان بۆ قوتابخانەكەیان,ڕاستەوخۆ دەستیان خستە نێو دەستی یەكتر و ڕۆیشتن بەرەو چێشتخانەكەی ماڵیان بۆ ئەوەی یارمەتی دایكیان بدەن لە ئامادەكردنی نانی بەیانیانیاندا, ئیتر كاتێك نانەكەیان ئامادەكرد سانا و ڤانا زۆر بە ئاقلی بەرەو دەست شۆرەكە ڕۆیشتن و دەست و چاویان زۆر بەجوانی شۆرد و لە پاشان هاتنە سەر سفرەی نان خواردن و نانەكەیان خوارد,وە كاتێكیش خواردنەكەیان تەواكرد و دووبارە هەستانەوە بەرەو لای دەست شۆرەكە بۆ ئەوەی بە جوانی دەست و دەم و ددانیان بشۆن بۆ ئەوەی بە پاك و خاوێنی بڕۆن بۆ قوتابخانەكەیان,ئیتر سانا و ڤانا زۆر بەجوانی خۆیان خاوێن كردەوەو ڕۆیشتن بۆ ژوورەكەی خۆیان بۆ ئەوەی جلی قوتابخانەكەیان لەبەر بكەن ,بەڵام كاتێك كە جلەكانیان لە بەردەكرد ڕاستەوخۆ ڤانا قردێلەكەی سانای زۆر بەجوانی بۆی دەبەست وە هەروەها بەهەمان شێوە ساناش قردێلەی خووشكە گەورەكەی زۆر بە ڕێك و پێكی بۆی دەبەست, ئیتر لە كۆتایی دا جانتاكەیان كردە سەر شان و ماچێكی دایك و باوكی خۆیان كرد و ڕۆژانەی قوتابخانەكەیان وەرگرت و دووبارە دەستیان خستە نێو دەستی یەكترو بەڕێكەوتن بۆ قوتابخانە.

كاتێك هەموو بەیانیەك ڤانا و سانا دەكەوتنە ڕێ بۆ قوتابخانە زۆر بە ئاقلی و ژیرانە لە ڕێگاو بان دەڕۆیشتن و گوێرایەلی قسەكان و هێماكانی كاكەی پۆلیس دەبوون,بەهۆی ئەوەی ئەگەر ئەم دووخووشكە گوێرایەلی قسەكانی كاكەی پۆلیس نەبونایە ئەوە هەردووكیان لە ڕێگا تووشی ڕووداو دەبوون چوونكە شەقامەكان پڕن لە ئۆتۆمبیلی گەورە گەورە كە دەبێت ئێمەی منداڵان لە كاتی چوونمان بۆ قووتابخانە خۆمان لێیان بپارێزین بۆ ئەوەی جەستەو تەندروستیمان سەلامەت بێت, هەربۆیە سانا و ڤانا گیان داوا لە هەموو منداڵانی چاوگەش دەكات كە لە كاتی چوونیان بۆ قووتابخانەدازۆر بەژیری و ئاقلی مامەڵە لەگەڵ ڕێگاو بانەكاندا بكەن.

....