ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەڕگێرانی لە عەرەبیەوە: ئەحمەد كامەران

نووسینی|كامل كیلانی

 

دەگێرنەوە كە لە گوندێكی بچوكدا, كچێكی جوان و بچووك هەیە ناوی لیلی یە وە خەڵكی گوندەكە پێی دەڵێن كچە عەبا سۆرەكە, چوونكە لیلی زۆر حەزی لە ڕەنگی سوور بوو , بە تایبەتی كە لە ڕۆژی لە دایكبوونی , داپیری بە دیاری عەبایەكی سووری بۆ دەهێنێت , كە ئیتر لەو ڕۆژەوە لیلی بچكۆلە ئارەزووی لە ڕەنگی سوور دەبێت,دایكی لیلی بەیانیەكی زوو چەند پارچە كێكی گەرم ئامادە دەكات و, دەیانخاتە نێو سەبەتەیەكی بچووكەوە , وە بە لیلی دەڵێت: كچە بچووكەكەم ئەم پارچە كێكانە بۆ ماڵی داپیرت ببە ,داپیری لیلی زۆر نەخۆش بوو تەندروستیەكی زۆر خراپی هەبوو, لیلیش دەڵێت: بەچاوان دایكە گیان ئێستا دەیان بەم بۆ داپیرم, بەڵام پێش ئەوەی بڕوات دایكی پێی دەڵێت: لە ڕێگا ئاگەداری خۆت بە كچەكەم تەنها ڕێگای بەرەو ماڵی داپیرت بگرە,وە بەرەو هیچ شوێنێكی تر نەڕۆیت با دوایی شتێكت بەسەردا نەیەت.

لیلیش گوێرایەلی قسەكانی دایكی خۆی دەبێت و تەنها ڕێگای ماڵی داپیری دەگرێتە بەر , وە لەهەمان كاتیشدا ماڵی داپیری لە كۆتایی ڕێگای دارستانەكەیە , ئیتر لیلیش بەنێو دارستانەكە بەڕێ دەكەوێت , بەڵام لە ناكاو گورگێك دەبینێت كە بەڕویەوە دا دێت,كەچی لیلی بەهیچ شێوەیەك ناترسێت چونكە ئەو زۆر بچووكە تەنها لە مانای خۆشەویستی دەزانێت, بۆیە وادەزانێت كە ئەم گورگە كەسێكی بە سۆزە بۆی, بەڵام نازانێت كە چەند ئاژەڵێكی خراپە كار و فێڵبازە,

گوركە خۆی لە لیلی نزیك دەكاتەوە وە پێی دەڵێت : ناوت چیە بچكۆل؟ ناوم لیلیە بەڵام خەڵكی گوندەكەمان بە كچە عەبا سۆرەكە بانگم دەكەم, گورگەكە پێی دەڵێت: بەم بەیانیە زووە بەرەو كوێ دەڕۆیت لیلی؟ لیلیش دەڵێت: دەڕۆم بەرەو ماڵی داپیرم چوونكە ئەو زۆر نەخۆشە وەهەروەها دایكم كەمێك كێكی بۆی ئامادەكردوە , وە بەمنی داوە كە بیبەم بۆ داپیرەم, 

گوركەكەش بە ڕوویەكی پێكەنیناوی پڕ لە فێڵەوە پێی دەڵێت: تۆ كچێكی جوان و زیرەكی, لیلیش بە گورگەكە دەڵێت: سووپاس گورگەكە تۆش زۆر باشی من تۆم خۆم خۆشدەوێت, كەچی لیلی هیچ كات هەستی نەدەكرد ئەمە گورگێكی فێڵبازە,وە هەروەها

گورگەكە زۆر دڵخۆش بوو كە توانی بە قسەكانیەوە.لیلی بچكۆلە هەڵبخەڵەتێنێت و متمانەی تەواوی لیلی بەدەست بهێنێت, ئەمەش وای كرد كە گورگەكە لە پلانەكەی نزیك بێتەوە كە بۆ لیلی دایڕشتبوو , گورگە بە لیلی دەڵێت: ماڵی داپیرت لە كوێیە؟ لیلیش بە هەموو پاكی و سادەییەكەی دەڵێت: ماڵی داپیرم لە كۆتایی دارستانەكە لە خانوویەكی بچوك دا كە لە دار درووست كراوە.

گورگەش دەڵێت : زۆر چاكە لیلی وەرە با من و تۆ یارییەك ئەنجام بدەین, هەردووكمان بەڕاكردن بەرەو ماڵی داپیرت ڕادەكەین , بزانین كێ زوو دەگات بەرەو لای ماڵی داپیرەت, لیلیش دەڵێت: زۆر چاكە گورگە من ئامادەم,گورگەكەش پێی دەڵێت: تۆ بەو ڕێگایە بڕۆ منیش بەم ڕێگایەدا دەڕۆم,

ئیتر هەردووكیان دەكەونە ڕێ وە گورگەكە بەخێراییەكی زۆرەوە هەنگاو دەنێت تاوەكو بگاتە ماڵی داپیری لیلی, بەڵام لیلی لە ڕێگادا كۆمەڵێك گوڵی زۆر جوان و ڕەنگاو ڕەنگ بەر چاوی دەكەوێت, وە لیلی ناتوانێت بەرەنگاری جوانی گوڵەكان ببێتەوە , بۆیە دەست دەكات بەهەڵكەندنی چەند دانەیەكی زۆر , وە لەهەمان كاتیشدا چەند دانەیەك بۆ داپیری وەكو دیاری بۆی ئامادە دەكات , وە دەڵێت : دڵنیام بە بۆن كردنی ئەم گوڵە جوانانە داپیرم هەست بە چاك بوونەوەی خۆی دەكات.

لە كۆتایی دا گورگەكە توانی بگاتە پێش دەرگای ماڵی داپیری لیلی .وە بەهۆی ئەوەی كە گورگەكە ساڵانێكی زۆرە لە نێو ئەم دارستانە ژیان بە ڕێدەكات, بۆیە توانی بە خێرا بگاتە پێش دەرگای ماڵی داپیری لیلی, كاتێك كە گەیشتە پێش دەرگا گورگەگە لە دەرگای ماڵی داپیری لیلی دەدات و داپیری دەڵێت: ئەوە كێیە؟ گورگەكە دەنگی خۆی دەگۆڕێت و دەڵێت: منم داپیرە لیلیم دەرگاكە بكەوە, بەڵام داپیری لیلی ناتوانێت هەڵسێتەوە سەر پێكانی بەهۆی نەخۆشیەكەیەوە, بۆیە پێی گوت: دەتوانی دەرگاكە ڕابكێشیت و بێیتە ژوورەوە, گورگەكەش دەرگاكە دەكاتەوە دەڕواتە ژوورەوە, كاتێك داپیری لیلی گورگەكە دەبینێت زۆر تووشی شپرزەیی دەبێت و هەوڵ دەدات هەستێتەوە سەرپێیەكانی و داوای یارمەتی بكات, بەڵام گورگە ڕاستەوخۆ پاڵێك بە داپیری لیلی دەدات و دەیخاتە نێو دۆڵاپێكەوە وەهەروەها داپیری لیلی لە هۆش خۆی دەچێتەوە. وە گورگەگەش خۆی دەخاتە شوێنی داپیری لیلی واتە گورگە خۆی دەكاتە داپیری لیلی دەڕواتە نێو جێگاكەی داپیری, وە چاوەڕێی لیلی دەكات تاوەكو ئەو پلانەی دایناوە جێ بەجێی بكات, لیلی نزیك دەبێتەوە لەلای ماڵی داپیری و لە دەرگا دەدات , گورگەكەش دەنگی خۆی دەگوڕێت دەیكاتە هاوشێوەی داپیری , دەڵێت ئەوە كێیە؟ منم داپیرە لیلیم, گورگەكەش دەڵێت:ناتوانم كچم هەڵستمەوە سەر پێ من زۆر نەخۆشم ئەتوانی لەلای خۆتەوە دەرگاكە بكەیتەوە و بێیتە ژوورەوە, لیلیش دەرگاگە دەكاتەوە ,وە دەڕواتە ژوورەوە,ئەوەی جێگای نیگەرانیە بۆ لیلی بچكۆلە كەماوەیەكی زۆرە ڕووخساری داپیری خۆی نەبینیوە. گورگەكەش پێی دەڵێت: بەخێربێت كچە بچكۆلەكەم ئەوە چیە بۆمنت هێناوە, داپیرە ئەوە گوڵە, لیلی گوڵەكان دەخاتە ناو شووشەیەكی ئاوەوە لە شوێنێك دایان دەنێت , بەڵام لیلی بێ ئاگایە لەوەی كە ئەوەی لە ناو جێگا پاڵكەوتوە داپیری نیە بەڵكو گورگە فێڵبازەكەیە, لیلی دەڕوات بەرەو لای داپیری و لەتەنیشتیەوە دادەنیشێت, بەڵام لیلی هەست بەشتی زۆر نامۆ دەكات, دەڵێت: داپیرە بۆ چاوەكانت زۆر گەورە بوونە, گورگەگەش دەڵێت: كچم ئەوە چاویلكەم لە چاوكردوە تاوەكو تۆ بەجوانی ببینم,بەڵام لیلی گومانەكانی بەردەوام دەبێت, دەڵێت:باشە ئەی داپیرە بۆ گوێچكەكانت گەورەیە,گورگەكەش بەڕوویەكی فێڵاوی , پێی دەڵێت: تاوەكو بە جوانی گوێبیستی قسەخۆشەكانی تۆ بم, تاوەكو دەهات لیلی هەستی بەگومانی زیاتر لەسەر شێوەی داپیری دەكرد, بۆیەگورگەكە هەستی كرد كە كارەكەی بەرەو ئاشكرابوون دەڕوات بۆیە ڕاستەوخۆ لە نێو جێگادا هەڵدەستێتەوە بۆ ئەوەی لیلی بخوات بەڵام لیلی بە دەنگی بەرزەوە هاوار دەكات و , چەند ڕاوچیەك لە شوێنەوە نزیكن بۆیە خۆیان دەكەنە ژوورەوە و دوو تەقە لە گورگەكە دەكەن و دەیكوژن.

بەڵام لیلی زۆر دەگریا و بەدوای داپیری دەگەڕا لەگەڵ ڕاوچیەكان, بەڵام توانیان بیدۆزنەوە و لە نێو دۆڵابەكە دەری بهێنن, بەڵام لیلی زۆر هەستی بە شەرمەزاری دەكرد چوونكە ئەو لەنیوەی ڕێگا ئامۆژگاریەكانی دایكی توانی پشت گوێی بخات و بەقسەی گورگە فێڵبازەكە هەڵبخەلەتێنرێت,بۆیە ڕاوچیەكان بە لیلیان گوت: بچكۆل گیان جارێكی تر لە ئامۆژگاریەكانی دایكت هەرگیز دەرنەچیت, چوونكە ئەوە دایكی تۆیە تۆی زۆر خۆش دەوێت نایەوێت هیچ شتێكت بەسەردا بێت...

كۆتایی...