ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

جەلال دەباغ لە عەرەبیەوە کردوویە بە کوردی

نازم حیکمەت لە ١٥ی کانونی دووەمی ١٩٠٢دا لە دایکبووەو لە ٣ی حوزەرانی ١٩٦٣دا کۆچی دوایی کردووە. گەورە شاعیرو نووسەرێکی تورکەو دانراوەکانی بۆ پتر لە پەنجا زمان وەرگێڕدراون. یەکێکە لە کەسایەتییە هەرە گرنگەکانی ئەدەبیاتی تورک و، لە پێشڕەوی ئەو شاعیرانەدایە کە شیعری ئازادیان نووسیوە. نازم حیکمەت نازناوی "شیوعی رۆمانتیکی" و "شۆڕشگێڕی رۆمانتیکی" لێنراوەو بەهۆی بیروباوەری سیاسییەوە نزیکەی پانزە ساڵی لە زیندانەکانی تورکیادا بەسەربردووە.لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووەو لەگۆڕستانی بەناوبانگی نۆڤۆدیڤچی نێژراوە، ئەگەرچی لە شیعرێکیدا ساڵی ١٩٥٣داوای کردووە لە گۆڕستانی گوندێکی ئەنادۆل بنێژرێت، نووسیویە ئەگەر بۆتان گونجا هەر ئەوەندە بەسە درەختێک لەسەر گۆڕەکەم بڕوێنن. شیعرەکەی بەناوی (پاشمەرگە)یە کە کراوە بە گۆرانی و لەلایەن تیپی نازم حیکمەتەوە هەر بەوناوە دەگوترێت، کە شیعرەکە گریانی سەر وێرانەیەو ئەوکاتەی کە بەبەردەمی ماڵی یارە خۆشەویستەکەیدا تێپەڕدەبێتهەستی خۆشەویستی دەردەبڕێت. لە ڕاستیدا ئاکسێنتی زمانی تورکی لە عەرەبیەکە جیاوازە بۆیە ناچاربووم دەقی شیعرەکە لەگەڵ کەمێک دەستکاری وەربگێڕم، بۆ پاراستنی گیانی شیعرەکە. 

     (پاشمەرگە) 

 

کاتێکد دوێنی بەبەردەمی ماڵەکەتاندا ڕابوردم

لەناو دەنگی کپ و بێگیانی رابوردوودا خنکام

سەرلە نوێ بۆ رۆژگاری رابوردوو فرمێسکم ڕشت

لە وشیاریی خەونەکانمدا روخساری تۆم بەدیکرد

چۆن ئەم ماڵە ئەمڕۆ ئاوا چۆڵ و هۆڵە، لەیارەکەم

کوان رۆژانی دێرین، کوای تۆ لەکوێی، دڵدارەکەم؟

بێ تۆ دڵی من دەبێتە، وێرانەیەک خەم دەنۆشێ

لە کاتێکدا ئازارەکەی خەمێکی دێرین دەپۆشێ

وەرەگەرچی تراویلکەشبیت! وەرە نزیکمبەرەوە

 لە دڵەکەی بیمارمداپرسەت بەسروود بڵێرەوە

ببینە بێوەژنێک بۆ رابوردووی دەگری،لێرەدا

هەرچەندە رۆژێک بەسەرپشتی دوێنێیدا بازدەدا 

من گوڵێکی زەردبووم، نەدەژاکام وسیسنەدەبووم؟

نازانم چۆن وا بەزوویی،وەک لەناوچووم..

ئێوە ئێستا لەناوگڵی گۆڕدا ماون، بێ رێگەوجێن 

بەڵام هێشتا چاوەکانت لە دیدەی مندا نیشتەجێن؟

ئایا ڕاستە دوا ماڵەکە، گۆڕستانە..

بۆ جوانانی وەک تۆ کاتێک، کە دەردەچن لەم ژیانە؟

باوەڕم وایە هەندێجار، مردوو زیندودەبێتەوە

جارێکیتر، بۆلای خۆشەویستانی دێتەوە..!

--------------

ساری عەڕاف بەکەمێک دەستکارییەوە لە تورکییەوە کردوویە بە عەرەبی