ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چاوم لەتەبیایی خۆم دەكرد لە سێبەری شوشەیەكی شكاو دەچم

لە دەرگەیەكی چاخەكانی بەردین

لە وێنەی پیاوێكی هەڵاتوو

لەسواڵكەرێكی هەزار جار شكاو

لە كەسێكی دەركراو لەمزگەوت

لەچایچیەكی دڵ تەزیو

ئەو ڕەنگانە چین

ناهێڵن شەوانە بەدەم نۆشینی شەڕابێكی سەردەمی خەلیفەكان خۆم مەست بكەم

ناهێڵن

وەك پێغەمبەرەكان لەحەوت تەبەقەی ئاسمان سەركەوم و لەگەڵ باری تەعالە قسەبكەم

خۆشەویستیم بۆ تۆ زەریف زەریف لە مەولانە وەرگرتووە

وەك عیسا خۆم لە دونیا تەرك كردووە

لەو تەنیایی و بێ كەسیەدا

نە بیسم الڵەیەكم لەیادە نە نزایەك

نە نەدەتوانم خەونێك ببینم

نە وێنەی شیعرێكی خۆرەتاو

وەك

ئەو ژنە شێتەم لێهاتووە بەدەڵ دەمەوێت خۆم ڕووت بكەمەوە تا خودا لە كاری خۆی دڵخۆش بێت

تا زستان بە داوی گەرمی ئەوینم قاچاغ بێت

 5/2/2020

 

تا مەملەكەتی جەهەنەم

شەڕی بەهەشتەكان نەكات و

هیچ كەس بەنوێژ كردن نەچێتە بەهەشت

لەتەنیایی خۆم دەترسم تۆ نەبینمەوە

باكم بەمردنی كتێبەكان نیە

باكم

بەتوڕەبوونی دەرگەوانەكانی ڕەیان نیە

چەند شەڕابم دەدەیتێ بۆ فڕین تا بفڕم

چەند

سوێندێكت بۆ دەخۆم

تا دێمەوە

خەڵوەتی هەموو خوداكان بكەم