ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەموو  ڕۆژی مانگێ لە مانگی چواردە ناچێ

 

هەموو ڕۆژانی شوبات ناگاتە چواردەی شوبات

ئەگەر بیرت بێ

ئەگەر مێژووت لا گرنگ بێ

ئەگەر حەرەس قەومی بەعسی بناسی

ئەگەر سوڵتانوو مەمالیک نەبێ

ئەگەر زوڵموو ناعەدالەتی نه بێ

ئەی چۆن شوعیەت لەدایک بێ

لە غەرافی ناسریەدا

بەهه ناسەی گەرمی گەنجێ

شەماڵێک ملی ڕێگەی گرت

وەکوو کۆتری پۆستە چی

ماڵ بەماڵی شارم گەڕا

هۆ خەڵکینە هه ستنە سەر پێ

تیشکی چاوی ئەم کاروانەم لەکەلی ئازادیەوە دیێ

کێ بیستویە تاکوو ئەمڕۆ

پەتی سێدارە خۆیی نەویکا شەرم بیگرێ

گەر بۆ پۆلێک شەهیدی شيوعی و فە هد نەبێ

 

 

چواردەی شوباتی هه مووساڵێ

شەقامێ لەبەغدا

خۆیدەکاتە فەرشی سووروو

تەرمی فەهدوو هاوڕێکانی

بەسەریا تێپەڕ دەبێ

لەوساتەوە

هه موو شەهیدی شيوعی

سەف دەگرن ڕادەوەستن بە پێوە

بەیەک دەنگوو بە پەرچەمی چەکوشوو داسی حزبەوە

سروودەکەی ئۆژەن پۆتیە دەڵێنەوە.

ئێمە نامرین گەر بیشمرین

وەک چرۆیی دار هه موو بەهارێک زیندوو دەبینەوە.