ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەر تۆم خۆش نەویستبا دەمێك بوو شەرمەزاری خوا دەبووم

نە دوعایەكم دەزانی

نە ڕۆژێك بە لای قیبلەدا دچووم

ئێستا بەو تەنیاییە دڵخۆش نیم كە حەزم دەكرد مەست ببم و خەیاڵم بەرم بۆ هیواكانم

ئێستا لە تۆدا ونبووم

لە تۆدا پڕ پڕ بووم

لە تۆدا دەنگی نۆتەكانی زیندەگیم دەفڕن

لەتۆدا

سەفەری ڕەنگەكانم درود دەڵێن

لە تۆدا

هێشتا دەڵێم نە دڵ شكان هەیە نەمردن

فێر بووم ئاواێزان بكەم بەشیعرێكی پڕ بروسكە

فێر بووم

ئێوارانم بكەم بەتابلۆ

فێر بووم

ماڵەكەم لەبخور هەڵكێشم

نامەوێت بچمەوە بۆشەڕی ئەو زەمەنە بێ مورادیە

ئەو دڵشكانە بێ تۆیە

ناگەڕێمەوە بۆ حیكایەتی پەنجە شەرمنەكانم

نامەوێ داڵغەی هەورەكان لەتبكەم وبێدەنگی تاریكی جێ بهێڵم

نامەوێ بێ ئیزنی تۆ ئەوینم كۆبكەمەوە

گەر تۆم نەبا

بەرگەی سەرمای دڵێكی تەزیو ناگرم

گەرتۆم نەبا

هەر لەبیابانی سەرابێكد ون دەبووم و دەمردم

 

بەكر ئاڵەیی

١٦/٢/٢٠٢٠