ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

نامە

سڵاو دڵی من

ئەمشەو ڕوخساری شەو هێمن تربوو، بەنزیک بونەوەی هەناسەکانت، وەڵێ دڵ هەر خورپەکانی زیاتر بوو، ئاخر هەست پێکردنی تۆ تەوژمی

خۆشەویستی بەرز دەکاتەوە، بەڵام من کەسێکی

سەخی نیم، کە خۆشمویستی ئیتر نادەم بەکەس،

ئەزانی؟

سەراپا دونیا بەچاوی دڵ گەڕام، تەنیا تۆ لەگەڵ دڵم گونجای، هەنینەیەکی سۆز هەموو ڕۆڕۆژێ، لەکانیاوەکەی عەشقت بەسەر درەختی تەمەنما دەڕژێ، ڕەگی ڕۆچۆتە نێو شادەمارەکانم، لێرە تا ئەوێ ماودایەکی کورتە نێوان هەناسەکانمان، ئەوە هەستی دڵە هێندە وابەست بووە بە بوونتەوە، خۆر لەکردنەوەی چاوەکانت هەڵدی، ئەوە عیکمەتی ڕۆشنایی ژیانە بۆمن، ئێستا هەنگاوەکانم خێراتر هەڵدەگرم، تا بەوە ڕابگەم چ وشەیەک نەگوترەوە، ئەمڕۆ لەسەر گۆنای خونچەیەک بینوسم، بیخەمە نێو ئینجانەی بەر پەنجەرەکەت، خۆم لەوە زیاتر هیلاک دەکەم تا بزانم چ کاتێک لەدەربڕینی هەستەکانم کەمتەر خەمبوومە، ئەمڕۆ بەخێرای ترپەکانی دڵم قەرەبووی دەکەمەوە، هێشتا لەخۆم نیگەرانم ئاخۆ ڕۆژێک لە سەیرکردنت درەنگ کەوتبم ، لە ئێستاوە بەڵێنێکی نوێم واژۆکرد، نیگاکانم تەنیا بەوڕۆشناییە هەلبێنم کە لەڕوخسارتەوە دەدرەوشێتەوە،