ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 سەلام عومەر/ شكان

خەندەكانی منداڵیم

سادەو ساكارو پڕچێژن

لەگەڵ خەونەكانی لاویەتیم

بەڕۆژی روناك دەینێژن

****

دڵم وەك پارچە شوشەیێ‌

هەزارانجار شكاوە

فرمێسكیشم بەسەر خاكدا

وەك نمە باران تكاوە

****

ئیدی مەڵێن رۆژ یاخیەو

مانگە شەویشت تاریكە

خۆشم نازانم رێی دڵم

بۆ هێندە تەسك و باریكە

****

لەوانەیە هەندێ‌ هیوا

لەبەر دەستمدا فڕیبێ‌

بەڵام قەت نەمدیوە دوژمن

فرمێسكەكانمی سڕیبێ‌

****

ئێستا هەر خۆم و منداڵیم

خوایە وەتەن دەڵێینەوە

یان بەپیری بەیەك دەگەین

یان لە خاكا دەتوێینەوە.