ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی/ دەمێکە تەڵاقم داوە

سێ ته‌ڵاق له‌هه‌شتی‌ مارسه‌وه‌

ته‌ڵاقی‌ یه‌كه‌م

چ فه‌رته‌نه‌یه‌كه‌ باسی‌ چی‌ ده‌كه‌ن؟؟

هه‌موو شه‌ڕه‌كان دڵی‌ ژنیان ئاودیو كردو

به‌خه‌تێكی‌ فه‌رهوده‌وه‌ نوسیان،

به‌هه‌شته‌ هه‌شتی‌ مارس!!

ته‌ڵاقی‌ دووه‌م

تفه‌نگه‌ كه‌له‌ پووته‌كان،

پێكه‌نینی‌ ژنیان مینڕێژی‌ دووكه‌ڵ كردو

به‌خه‌تێكی‌ كه‌مئه‌ندامه‌وه‌ نووسیان،

هه‌ڵه‌یه‌ هه‌شتی‌ مارس!!

ته‌ڵاقی‌ سێیه‌م

به‌ناوی‌ ئازادییه‌وه‌ هه‌موو قیژه‌كان،

چوونه‌ ژووری‌ نووستنه‌وه‌

به‌خه‌تێكی‌ كاڵفامه‌وه‌ نووسییان،

ئۆرگازمه‌ هه‌شتی‌ مارس!!!