ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 نەوزاد ئەسعەد/ تۆ

له‌م سه‌رده‌می په‌تایه‌دا

بێڕه‌حمترین مرۆڤیت و

دڵت به‌رده‌و

قه‌تیش ناسك نابێته‌وه‌

ئاخربڵێ كچی باران

منێكی په‌ریشانی تۆ

شه‌وێك نیه‌رۆژێك نیه‌

عه‌وداڵی هه‌واڵت نه‌بم

نه‌بوبمه‌ئێشگری گه‌ڕه‌كه‌كه‌ت

به‌سه‌ردانێكی كوتوپڕیش

نه‌م پشكنیبێ جێگه‌كه‌ت

سه‌یری ماڵتم نه‌كردبێ

له‌وێنه‌كانتم نه‌ڕوانیبێ

ته‌نانه‌ت به‌بێ ئاگایت

له‌پزیشكی گه‌ڕه‌كتانم نه‌پرسیبێت

حاڵت چۆنه‌و

ئه‌دره‌سی تۆم نه‌ناردبێت

حه‌قته‌ گوڵێ

ئاوازۆرساده‌وساكاربیت

ئاوابێ نازوپه‌روابیت

ئاخرئێستا

زه‌مه‌ن هه‌موبه‌ره‌ودوایه‌

سه‌رده‌می ڤایرۆسی ره‌حمه‌و

كۆرناش له‌ناودڵدایه‌

به‌ڵام زه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه‌جاری جاران

ئیترئه‌وكات به‌تۆده‌ڵێم

داوای نه‌كه‌ی پیاسه‌یه‌كی 

ژێربارینی نمه‌ی باران

ئه‌گه‌رمن مام

ئه‌وپیاسه‌یه‌ت له‌گه‌ڵ ناكه‌م

ئه‌گه‌رنه‌شمام هه‌رخۆت وه‌ره‌و

گوڵێك دانێ له‌جێگاكه‌م..