ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێستا بەخوا دڵم تەنگە

دووری تۆیە تەنهام دەكا

شار تاریك و دڵم تاریك

هیچ دەرمانێك چارەم ناكا

_______________ 

زۆر ئەستمە دووریت لێرە

ئاسمانی من خەم بارانە

هەموو عومرم پێشكەشت بێت 

ژیان بە تووە جوانە 

_____________ 

من نازانم شانسی منە

یاخود زەمەن خۆی گۆڕاوە

تۆزێك شادی بۆم نەهێڵا

تەنها خەمە لێرە ماوە