دڵم وەک هەڵۆی بەرزەفڕ
تەنیا لوتکەکان دەناسێ
لەهەر شوێنێ سەنگەر هەبێ
خۆی بەوێدا هەڵدەواسێ
٭٭٭٭٭
چاوم تینووی ئازادییە
بۆیە لە بەرزیدا دەفڕم
دایکی شەهید لە هەرکوێبێ
بەشاپەڕ فرمێسکی دەسڕم
٭٭٭٭٭
هەڵۆیەکی بەرزەفڕم و
هاوڕێی کەسانی بوێرم
لانەم لەسەر لوتکەدایە
بۆیە عاشقی تاوێرم.