ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

درەنگە ئیتر

ڕەنگە ئیتر

بۆمن گرنگ نەبێ.. مرۆڤ کەم بژی و کەڵ بژی

بۆمن ئەوە گرنگە مرۆڤ جوان بژی

ڕەنگە ئیتر بۆمن گرنگ نەبێ 

کەرکوک

قودس یان دڵی کوردستان بێت

بۆمن گرنگە کەرکوک

چاخانەیەیەکی تیابێ و بە حەسەن زیرەکەوە

چایەکی دیژ بخۆمەوە

ئەزانی ئیتر نەنگە بۆمن گوێ لەوەبگرم

پەڕلەمانتار خانەنشینی وەرگرێ یان

ڕەتی کاتەوە

چاکسازی ئەکرێت یان نا

چاکسازی ئەوەیە ئێوارانێک...لەگەڵ

دووکۆنە هاوڕێی منداڵی

پیاسەیەکی چەمی کووڵە بۆزبکەم

شیعرێکی شێرکۆ

بخوێنمەوە

ئیتر بۆمن درەنگە

کێ خائینەو کێ نیشتمان پەروەر

خیانەت ئەوەیە

بەدەم پێکەنیینەوە جگەرەیەک نەکێشی

لەو پەڕی مەستیدا

بەپورە ئامینی دراوسێتان نەڵێیت

پورە ئاین 

ئەم ئێوارە بۆنی میخەکت

شاری گرتۆتەوە

ڕەنگە ئیتر هەمووشتێ 

درەنگ بێت بۆمن