ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کاتێ تەنیایی

دەنک دەنک تەرزەکانی ئومێدی

دەتواندەوەو

ئەستێرەکانی بەختی

لەژێر هەوردا بزر دەکرد

ئەوە تۆ بووی

لەنێو شقارتەیەکدا

رۆمانی ئومێدت بۆ نوسیمەوە

ئیدی بۆ

گەردنت ئازا نەکەم هاوژینەکەم؟

٭٭٭٭٭

کاتێک جەنگ

دڵەکانی پڕکردبوو لە بارووت

قەوانی هەڵڕشتبووە

سەر سفرەکان و

نانی بەخوێن دەگۆڕیەوە

ئەتۆ هاتی و......

بەپرێسکەیەک خۆشەویستی

تفەنگەکەت لەشانی کردمەوە

ئیدی بۆ

گەردنت ئازا نەکەم خۆشەویستم؟