ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هيچ شتێكت 

له‌ نيشتمان ناكات

كاتێ له‌هه‌ندێ شتى رابووردووت 

په‌ژيوانى

چه‌نده‌ جياوازه‌ تۆ له‌مردن بترسێیت و 

جۆرئه‌تى خۆكوشتنت نه‌بێ

مرۆڤ هه‌ميشه‌ ده‌يه‌وێ 

له‌ مردن رابكات 

وه‌ك ئاسك وايه‌ بۆمردن 

له‌ ژياندا چه‌شنى گورگ وايه‌ 

له‌به‌خشيندا ده‌ستى كراوه‌ و 

له‌ توڕه‌بووندا 

وه‌ك گوڵه‌ وايه‌ له‌ تاريكى دا 

له‌به‌رزايه‌كى به‌رز 

له‌سه‌رئاوێكى مه‌نگدا

چيايه‌ك سه‌رسپى ده‌بينم 

پاشماوه‌ى ده‌يان و سه‌دان 

شه‌ڕى لێبه‌جێ ماوه‌ 

دلنيام ته‌رم و گۆڕبێكه‌سىش گه‌له‌ك 

به‌رله‌مه‌رگيان به‌تفه‌نگێكى نوێ 

يان وێنه‌يه‌كى جوانى به‌ريشه‌وه‌ 

بۆ خۆشه‌ويسته‌كه‌ى بنێريته‌وه‌ 

كاتێ ره‌وه‌ كۆترێكى سپى به‌رز ده‌فرن 

ده‌نگى ته‌قه‌ و ژاوه‌ژاوى شه‌ڕ 

دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ 

قورينگ له‌ ئاسمان په‌يداده‌بنه‌وه‌ و 

پێكه‌كان به‌شه‌رابى سپى و 

خه‌وه‌كان به‌ قاوه‌ى تاڵ دره‌نگ ده‌كه‌ون 

نابيناكانى دواى شه‌ڕ 

له‌ يانه‌ى شه‌وانى جه‌نگاوه‌ره‌كان

يان گوڵ ده‌فرۆشن يان سوال ده‌كه‌ن 

ئه‌وان له‌مه‌ستى دا 

گريان و پێكه‌نين تێكه‌لاو ده‌كه‌ن 

له‌ياده‌وه‌رى ده‌گرين و 

له‌ ئێستادا پێده‌كه‌نن 

كه‌چى ئه‌وان ده‌مێكه‌ مردوون 

تۆ كه‌نه‌توانى چۆله‌كه‌ى برسى تێربكه‌ى 

نه‌توانى سه‌گێگ له‌ شێلان خاوه‌ندارى بكه‌ى 

خه‌نده‌ بۆ مندالێك بگێڕيه‌وه‌ 

گوله‌گه‌نمێك له‌سوتان بپارێزى بۆ نه‌مردووى 

كاتێ ئه‌و هه‌موو مردووه‌ ده‌بينم 

تێده‌گه‌م بۆچى گۆرانيه‌كان 

هێنده‌ به‌ده‌نگى به‌رز ده‌گوتران 

قورينگ و مه‌له‌كان بۆچى سه‌فه‌ريان كرد و نه‌گه‌ڕانه‌وه