ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خەم مەخۆ بۆمن ، چیا،

خەم مەخۆ بۆ خۆت دۆڵە گوێزاویەکانی توژەڵە

بەردە خرەکانی قاجاخچێتی ناوزەنگ و دۆلە تاریکەکانی نۆکان

خەم مەخۆن بۆ ئومێدێکی دەستخەرۆ

کاوە شاخەکانی پشتاشان ی بەزین و

کێلە شین ی هەڵسانەوە

،،،،،، ،،،،،،، ،،،،،،،

خەم مەخۆ بۆخۆت

ئەوە دنیایەکی جەنجاڵ بوو

کە من و تۆی لێککرد

ئەوە ئەو دونیایەی پوچگەرا بوو کە خەونەکانی لەت و پەت کرد

ئێمە هەردوکمان خەونێکمان هەبو لەبەرد

عەشقی چیا بوین و نەمانزانی ،، چیا ڕق و کینەو جامبازی ناناسێ

،،،،،،، ،،،،،، ،،،،،

ئێمە هەردوکمان ،،، خەونێکی ئاگرینمان ،،

بۆ باڵە هەڵکڕوزاوەکانی پەپولەکانی تەمەن هەبو

کە لە شەوو ڕۆژێکا ئەمانپیچێتەوە

ئیمە بێ دەربەست ،،سەرسەریانە لە شەقامە بێ ئولفەتەکانی مەستیا ئەخەوتین

دەبەنگانە تفمان کردە ئاسودەیی ژیان و 

بەناو ڕەهێلەو گڤەی بادا ڕامان ئەکرد

بۆ ساتێکیش نەسرەوتین

،،،،،،،،،،، ،، ،،،،

خەم مەخۆ ئەی ،، ئەی لە جوانی ناشێرینتر 

خەم مەخۆ ئەی لە قێزەوەنی كۆرۆنا قەشەنگتر

ئەوە من نەبوم کە ئەموت ،، ژیان جوانە 

ئە وە من نەبوم کە ئەموت ،، دنیای ئیمە، وەکو تاج و لەنگەرەکانی لگاوی

جەژنانەی مناڵی 

ئەمانخاتەوە ناو دەستاڕی نەزانی