ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌رگێران له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ : عه‌لی قادر

نێرگز له‌ناو ئاةکه‌دا وێنه‌که‌ی خۆی بینی. هاواری کرد. ئای ‌من که ‌له‌باڵنده‌کان جوانترم. چاوه‌کانم وه‌ک کێڵگه‌ی گوڵی سه‌وسه‌ن گه‌شه. نیرگز په‌پوله‌ ئاسا به‌هێواشی له‌ملا بۆ ئه‌ولا هه‌ڵه‌قونیه‌وه‌. هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کردو له‌قونه‌قون وه‌ستا. گوێی له‌پیکه‌نین بوو له‌شیوه‌ی ده‌نگی زه‌نگوڵه‌یه‌ک ئه‌چوو. وتی ئه‌وه‌کێ یه‌ به‌خۆیا رائەپەرمێت پێبکەنێت. گوڵ سه‌ری به‌رزکرده‌وه‌و وه‌ڵامیدایه‌وه‌،منم خانمه‌که‌م . کیژۆڵه‌ به‌گرژیه‌که‌وه‌ وتی. گوڵێکی بێفه‌ری وه‌ک تۆ چۆن به‌خۆتا رائه‌په‌رموی ئه‌توانی بێزارم بکه‌ی. گوڵه‌که‌ بێده‌نگبوو. به‌شه‌رمه‌وه‌ چاوه‌کانی نه‌وی کرد، ئه‌مه‌ نێرگزی زۆرتر بیزارکرد،قیژانی. له‌مڕۆبه‌دواوه‌ نامه‌وێ له‌م شانشینه‌مدا گوڵ ببینم، پێویسته‌ هه‌تا زووە باربکه‌یت وبرۆێت، ئه‌گینا هه‌موو گوڵه‌کان هه‌ڵئه‌پچروقێنم. هه‌رزوو گوڵ په‌‌ڕه‌کانی پێچایه‌وه‌و داوای له‌هه‌نگ کرد بیفرێنێت وبیبات بۆ جێگایه‌کی دوور. دوای کۆچکردنی گوڵ، نێرگز ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌رۆشتن. وه‌ک تاوس به‌جوانیه‌که‌ی له‌خۆی بای بووبوو. پاش تۆزیک په‌پوله‌یه‌کی دڵخۆش به‌لایا تێپه‌ری که‌به‌خێرای باڵه‌کانی جووت ئه‌کرد، به‌هێواشی به‌رز ئه‌بوه‌و نزم ئه‌بوه‌وه‌ ئه‌خولایه‌وه‌ وه‌ک سه‌مابکا‌. نێرگز هه‌ستی به‌له‌خۆبایبوون کرد. وتی په‌پوله‌ وه‌ره‌ ئێره‌. په‌پوله‌ له‌سه‌ر چڵی دره‌ختێک وه‌ستاو وتی خانمه‌ پرچ سه‌وزه‌كه‌‌‌ چیت ئەوێت. نێرگز لەتورەیا برۆکانی جووت وه‌ستابوو. وتی لێره‌دا‌ له‌من جوانتر هه‌یه، په‌پوله‌که‌ وه‌ڵامیدایه‌وه‌. وتی خانمه‌که‌م به‌ڵێ، باڵه‌کانم له‌شێوه‌ی په‌لکه‌زێرینه‌دایه‌و ره‌نگیان له‌ره‌نگی کێڵگه‌و خۆر ئه‌چێت، نێرگز هه‌ردوو قاچه‌ رووته‌کانی دابه‌ زه‌ویاوقیژانی..له‌م شانشینه‌مدا په‌پوله‌م ناوێت. دوای ئه‌وه‌ په‌پوله‌کان کۆچیانکرد. نیرگز..بریاریدا گۆرانی بڵێ وله‌و وڵاته‌دا ده‌نگی ئه‌و ته‌نها ده‌نگبێ . باڵنده‌کان به‌سه‌ر چڵی دره‌خته‌کانه‌وه‌ گۆرانیان ئه‌وت. نێرگز هاواری لەباڵنده‌کان کرد بێده‌نگبن، ئه‌مه‌وێ گۆرانی بڵێم. باڵنده‌کان بێده‌نگ نه‌بوون. توڕه‌ی نێرگز بوبه‌ په‌ڵه‌هه‌ورێکی ره‌ش گۆڕا بوو به‌ بروسکه‌وگرمه‌، ئه‌ی باڵنده‌کان باربکه‌ن به‌خێرای بارکه‌ن‌ برۆن لێره‌. نامه‌وێ گوێم له‌ده‌نگ بێت جیا له‌ده‌نگی خۆم، باڵنده‌کان هه‌ر خێرا هێلانه‌وبه‌چکه‌کانیان هه‌ڵگرت ودره‌خته‌کانیان به‌جێ هێشت. نێرگز به‌لووت به‌رزیه‌که‌وه‌ به‌ده‌وری خۆیا روانی وده‌ستی کرد به‌گۆرانی وتن. به‌ڵام ده‌نگه‌ ده‌نگێ گۆرانی وتنه‌که‌ی پێ بڕی، ده‌نگی خشه‌ خشی گه‌ڵاوچڵی دره‌خته‌کانبوو. نێرگز چوو بۆلای گه‌ڵاو چڵی دره‌خته‌کان‌وبه‌سه‌ریانا قیژانی.گه‌ڵاکان بوه‌ستن ئێوه‌گۆرانی وتنه‌که‌م لێ تێک ئه‌ده‌ن. دره‌خت وگه‌ڵاکان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌..... وتیان. خانمه‌که‌م بمانبوره ئێمه‌ گوناهمان نیه‌ گوناهی بایه‌. نێرگز قیژانی ئه‌ی با بوه‌سته‌. با نه‌وه‌ستا، کیژۆڵه‌ ئاوریکی دایه‌وه‌ له‌دره‌خته‌کان وتی ئه‌مه‌ به‌هۆی ئیوه‌‌یه‌، ئه‌ی دره‌خت فه‌رمانت پێ ئه‌که‌م به‌خێرای باربکه‌ وبرۆ، دره‌خت لق وچڵه‌کانی هه‌ر‌خێرا‌ به‌سنگیه‌وه‌ نووسان وڕه‌گ وریشه‌ی له‌زه‌وی ده‌رهێناو بۆشوێنێکی تر رای کرد. دوای ئه‌وه‌ی دره‌خت کۆچی کرد. نێرگز له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ به‌چرپه‌ وتی....ئێستا گۆرانی ئه‌ڵێم بێ ئه‌وه‌ی که‌س لێم بشێوێنێ. له‌دوایا هه‌تا هیلاکبوو گۆرانی وت. که‌لێ بوه‌وه‌ بێ ده‌نگیه‌که‌ وه‌حشه‌تبوو. باخچه‌که‌ باخجه‌که‌ی جاران نه‌بوو. به‌ڵکو شوێنیکی بێ گوڵ ودره‌خت بوو. فرمێسک رژایه‌ چاوه‌کانیه‌وه‌، به‌چرپه‌ تکای ئەکردو ئه‌یوت..ئه‌ی گوڵه‌کان بگه‌رێنه‌وه‌ له‌کاتی نوستنا له‌ئامێزتان ئه‌گرم. ئێوه‌ ئه‌ی په‌پوله‌کان بگه‌رێنه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ ئه‌ی باڵنده‌کان ودره‌خته‌کان. که‌به‌ته‌نها ئه‌بم خه‌مبارم. له‌سه‌ر خۆڵه‌که‌ ده‌ستی کرد به‌کێشانی وێنه‌ی په‌پوله‌ی زۆروگوڵ ودره‌خت وباڵنده‌. گریا هه‌تا فرمێسک کوڵمه‌کانی وکراسه‌ سپیه‌که‌ی ته‌ڕکرد، له‌وساته‌دا په‌ڵه‌ هه‌ورێکی دڵ پرله‌سۆز به‌ویدا تێپه‌ری وه‌ستاو به‌دڵنه‌وایه‌وه‌ پرسیاری لێ کرد... کچم بۆچی ئه‌گریت. نێرگز سه‌رگروشته‌که‌ی بۆگێڕایەوە.

په‌ڵه‌هه‌وره‌که‌ بێده‌نگبوو پاشان به‌ده‌نگیکی کارامانه‌ پێی وت. برۆ بۆلای روباره‌که‌و فرمێسکه‌کانت تێکه‌ڵ به‌ئاوی روباره‌که‌بکه‌،چاوه‌رێت ئه‌که‌م،‌ نێرگز بەسەر ئاوی روبارەکەدا گریاو فرمێسکەکانی تێکەڵ بوو به‌ئاوی روباره‌که‌. په‌ڵه‌هه‌وره‌که‌ دایکرده‌ باران. هه‌موو له‌شی نێرگز ته‌ربوو له‌ئاو هه‌ڵکشا. 

په‌ڵە هەورەکە بەنێرگزی وت ،چاوه‌رێت ئه‌که‌م،‌

‌نێرگز به‌راکردن چوو بۆکه‌ناری روباره‌که‌و گریا هه‌تا فرمێسکه‌کانی لەگەڵ ئاوی

روبارەکەدا تێکه‌ڵبوو. په‌ڵه‌هه‌وره‌که‌ دایکرده‌ باران. هه‌موو له‌شی نێرگز ته‌ربوو له‌ئاو هه‌ڵکشا. نێرگز هه‌ربه‌و ئاو وته‌ریه‌وه‌ رایکرد بۆلای وێنه‌ کێشراوه‌کانی سه‌ر خۆڵه‌که‌. وێنه‌ی په‌پوله‌وگوڵه‌ کێشراوه‌کانی سه‌رخۆڵه‌که‌. بووبوون بەباڵنده‌و په‌پوله‌و گوڵی ره‌نگاوره‌نگ. نێرگز که‌ئه‌مه‌ی دی فرمێسکی خۆشی له‌چاوه‌کانی ئه‌باری. ئێستا فرمێسکی خۆشی ئه‌رژێنێ به‌سه‌رکه‌ناری روباره‌کانا. هه‌وریش ئه‌وفرمێسکانه‌ هه‌ڵه‌گرێته‌وه‌ که‌تێکه‌ڵ به‌ئاوی روباره‌کان بوون. ئه‌یانبات بۆ ته‌ڕکردنی گڵ وخۆڵ بۆئه‌وه‌ی هه‌موو زه‌وی پڕبیت له‌گول وپه‌پوله‌و دره‌خت. 

له‌گۆڤاری رساله‌ی عیراق ژماره‌ 77ی مانگی ئایاری 2001 بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ له‌ 15— 6 – 2002 وه‌ کراوه‌به‌کوردی وله‌لای خۆم پاریزراوه.