لهسهرقهدی قفڵه‌كان،
قه‌تره قه‌تره بێده‌نگی..
له‌سه‌ر په‌رده‌ی ژووره‌كه‌م ،
ژاوه‌ژاو بایه‌كی چه‌نه‌باز...
له‌سه‌ر تابلۆی سه‌ر دیواره‌كه،
خه‌م خه‌م خه‌یالێكی سوریالی..
له‌سه‌رسنگی سیسه‌مه‌كه‌م ،
دووردوور پرخه‌ی سپێده..
لهباوێشكی شه‌وا تك تك تاریكی..
له‌نوری چاوه‌كانی منیشا ،
تنۆك تنۆك باڵای تۆ!!!
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی