ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌چیدا ده‌نازی؟

به‌وله‌شكره‌ی،

ئێمه‌ی برسی و

بێكار كردوه‌.

به‌ چیدا ده‌نازی؟

به‌ ئه‌و هێزه‌ سه‌ركوته‌ی،

ئێمه‌ی له‌ كونجی زیندانه‌كاتدا كۆت كردوه‌.

به‌چیدا ده‌نازی؟

به‌ سه‌روه‌تی كه‌ڵه‌كه‌بوت،

به‌ زیندانی،

له‌ ژماره‌ نه‌هاتووت.

به‌ چیدا ده‌نازی؟

تۆ له‌شكرێ بێ شومار

له‌ جاسوس 

و جه‌للاد،

جێگه‌ی شانازیتن.

منیش،

هێزی بازووم.

ده‌نگی ڕه‌وام.

تۆ هه‌زاران زیندانی جۆراو جۆر،

جێ سێداره‌و 

ئه‌شكه‌نجه‌دان،

مایه‌ی هیوای مانه‌وه‌تن.

منیش،

هاوپشتی و

هاوده‌نگی هاوڕێكانم.

ڕێ نیشانده‌ر و

هیوامن.

بنازه‌؟

هه‌رچۆن ده‌نازی، بنازه‌؟

ڕؤژێك دادێ

نه‌ له‌شكری بێشوماری داپڵۆسێنه‌ر.

نه‌ زیندانی،

هه‌مه‌چه‌شنه‌و 

هه‌مه‌جۆر.

نه‌ پاره‌و پول 

دادت ناده‌ن.

له‌ هه‌ركوێ بیت

لێت ده‌بینه‌،

هێزێ تۆكمه‌ و ڕوخێنه‌ر.

ئه‌وكاته‌ دێ،

به‌به‌رچاوی،

دۆسته‌كانت،

ئاغا و به‌گ و هاوه‌ڵانت.

ته‌خت و تاجت تێك ده‌شكێنین.

مافی ڕه‌وا به‌ده‌ست دێنین .

5 ی ئابی 2020

هه‌ڵه‌بجه