ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بێ تۆ سەدای دەفێكی شەهیدو قەدەرێكی ماڵوێڕانم

نەم دەزانی چ ئازارێكە ختۆكەی مردنم دەدا

شەوانی دەیجور

بە دیار زامئكەو بۆ هەڵاتنی خۆرم دەڕوانی

بە دەم ژانی تەنیایی و هەڵكۆڵینی بێدەنگیمدا

گریانی خۆم دەنوسیەوە

لە ڕێگەی دەنگێكی سپی

چۆڕانەوەی سرودێكی سور

ڕێژنەی دڵێكی پڕ میهر

ئازارم بەتەنیشت بارانەوە ڕۆیشت و بزر بوو

گریانی سێبەر چۆكی هەتاو دەشكێنێ

گریانی دڵی تۆ

منی خستەوە باوەش

منی لە ڕەگەوە شین كردوو

بۆ ئاسمانێك

دەگەڕام لە هەوری دڵێكدا نغرۆبووم

‎تۆم لەڕوحی بارانێك خواست و

بە گریانەوە دەستم

بەئەوینتەوە ڕژا

شیعرم

لە سەمادا ڕۆشن بوو

ئەوەتا هەموو ساتێك ختمی دڵی تۆدەكەم

ئەوەتا

هەموو شەوێك

سروتی ئەو ینت دەخوێنم و

لە كۆشی ئەوینی تۆدا ژیر دەبمەوە

.....