ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕۆژێك دێ،

بڵێین ئیتر به‌سه‌.

زیندانه‌كان پڕبوون له‌ ئینسانی ئازادیخواز،

ئیتر به‌سه‌.

شه‌قامه‌كان پڕبوون له‌ ئینسانی بێكار،

ئیتر به‌سه‌.

سفره‌كانمان خاڵین له‌نان،

ئیتر به‌سه‌.

گیرۆده‌ین به‌ده‌ست،

شێرپه‌نجه‌ و

كۆلێرا و

نه‌هامه‌تیه‌وه‌،

ئیتر به‌سه‌.

ڕۆژێك هه‌ر دێت

ئێمه‌ هه‌مومان پێكه‌وه‌

به‌یه‌ك ده‌نگ و

به‌یه‌ك هاوار بڵێین: ئیتر به‌سه‌.

ڕۆژێك هه‌ردێ

بۆ مافی گشت،

ڕه‌نجی دزراو.

زیندانه‌كان بڕوخێنین

ژوری تاریكی ژیانمان پڕ نور بكه‌ین،

عه‌مباری پڕ له‌ ده‌غڵی دزراو

ئاوه‌ڵڵا كه‌ین.

ڕۆژێك هه‌ردێ،

هه‌موو پێكه‌وه‌

ئائه‌و كاته‌ی،

نیشتمانی دزراومان ده‌سێنینه‌وه‌،

هه‌موو یه‌ك ده‌نگ

به‌ ڕوخساری خۆشدیده‌یی و

به‌دڵی پڕ له‌ هیواوه‌.

سرودی ئینسانی مه‌زن بڵێینه‌وه‌.