ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەو شەوانەی کە بێ تۆیین

هەورێکی ڕەش داگەڕاوم

برووسکەی شین دەستم دەگرێ

بەرەو هەیوانی ڕوخاوم !

بارانێکی سەر هەڵگرتووم

بەرەو ماڵی بێ پەنجەرە

کزە با بووم، لە پێی خستم

زامی زەخمی ئەو دولبەرە !

لە شەوانی بێ تۆییدا

ئاسمانیش وەک خۆم بێ حاڵە

ئەستێرە سەر دەرناهێنێ

هەوریش تەنها گڕوگاڵە !

تەنها هەوری چاوی خۆمە

دەڕژێتە نێو..

گۆمی مەندی ئەندێشەوە

ئاسوودەی..

مەنفایەکی هێندە دوورە

زەردەخەنە تیژباڵیش بێ

ناگاتە سەر لێوەکانم بۆ نیشتنەوە !