ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێخەفی ساردو سڕم

لەبەر کۆنی ڕەنگی لێبڕاوە

لەوەتەی تیا ئەخەوم

لەسەر دەقێک ڕاخراوە

ناوێرم دەستی بۆ ببەم

لەسەد لاوە هەڵوەشاوە

بووە بەدێوجامەی ڕاوکردنم

هێندە پینەی لێدراوە

پێخەفی چل پینەکراوم

بەدەرزی و داوی ئەفسانە دوراوە

تادەستم ئەگات فرێی ئەدەم

بەمیراتیش بۆ دوای خۆم نایهێڵمەوە