ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نێوانکارو

تکاکارم ناوێت

میرو ئەمیرم ناوێت

بەسەرپێچی

ڕەنگاو ڕەنگیانەوە

بەرگی بت پەرستن

بەباڵام ببڕن

بۆ بته‌

گیاندارو بێ گیانەکان

کڕنووش بردن

پیرۆزئەکەن

بۆ بەردو دارو دیوار

بۆ ئاگرو ئاو وئاژەڵ

ژەهراوی کۆنم

بەلێوانی نوێ

درەخوارد بدەنەوە

کۆت وپێوەندی کۆیلایەتی

سەرلەنوێ لەگەردنم بئاڵێننەوە

تیشکی خۆر بەبێژنگ

بشارنەوە