ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پەمامنێری سۆران

ئیوارەی رۆژی شەممە 2020/9/26 لە شاری ڕواندز، لە سمینارێکدا، سەدیق سەعید ڕواندزی دووپەرتوکی نوێی بە خوێنەرانی شارەکەی ناساند. هەفتەنامەی ڕێگای کوردستانیش خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشرایە نووسەر.

لە باغی گشتی شاری ڕواندز بە بەشداری خوێنەران و ڕۆشنبیران ،کتێبخانەی عەلی مەکتەبە، سمینارێکی بۆ نووسەر و لێکۆلەر سەدیق سەعید ڕواندزی سازکرد.لە پەراوێزی کۆڕەکەشدا لە بەرامبەر هەوڵ و خزمەتی بە بواری ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەگەری، هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشرایە نووسەر.

لە سمینارەکەدا نووسەر باسی لە ناوەڕۆکی دووپەرتوکی تازە چاپکراوی خۆی بەناوی کۆڕۆنا و لە سێبەری وشەدا کرد. لەلایە ئامادەبووانیشەوە کتێبەکانی نووسەر بەرزنرخێندران.

پەرتوکی لە سێبەری وشە لە نووسینی سەدیق سەعید ڕواندزی، بریتیە لەکۆمەڵێک ڕانان و لێکۆڵینەوە لە بواری شیعروزمان و مێژوو. هەروەها کتێبی دووەمی نووسەر ناوی کۆڕۆنایە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.