ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

چاوەکانم لە چاوەرێتا

بەکڵۆمی دەرگاکەوەهەڵواسرابوو

گوێم بۆ دەنگت هەڵخستبووە 

وەک میلی کاتژمێری سەر دیوار

لەنێوان حەوشەو ژوورەکانا 

ئەمبەرو ئەوبەر ئەکرد

چاوەرێبووم

مژدە بەخشیک بێتوو

داوای مزگێنیم لێ بکات

شەوم ئەدا بەدەم رۆژەوەو 

رۆژ بەدەم شەوەوە

دڵخۆشی خۆم بەوە ئەدایە

ڕێگایان دوورە

لەوانەیە درەنگانێک بگاتە ماڵەوە 

خۆی وهاورێکانی

لەروباری خابور پەریونەتەوە 

هەواڵ بزرو شوێن بزرن

ساڵانێکە زوخاوی چاوەروانی ئەنۆشم و

هەرنەگەشتیتە ماڵەوە