ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سبەی پێنج شەممە 15/10/2020 خانەی ئاشتی كە تێبخانەیەكی مۆدێرنەو كافیشی تێدایە بۆخزمەتی خوێنەران و نووسەران دەكرێتەوە.

بڕیارە چەند رێورەسمێكی شایستە لەكاتی كردنەوەیدا ئەنجام بدرێت، ئاشتی كە زۆرینەی تەمەنی لە نێوو كتێب و رۆژناماندا بەسەر بردووە بە ماڵپەڕی (رێگای كوردستان)ی راگەیان: ئەگەرچی ئێستا خوێنەر هەن و هەستدەكەین خەڵكی بەدوای كتێبدا دەگەڕێن بەڵام بۆ ئەوەی شوێنێكی شیاو كە شایستەی نووسەران بێت و خوێنەریش هەست بە ئارامی بكەن ئەم خانەیەمان كردەوە، ئەوجا بوارێكیش دەبێت بۆ ئاشتبوونەوەی خوێنەران بە كتێب و هەروا نووسەرانیش چیدی بەرهەمەكانیان هەرزان فرۆش یان بە دیاری نابەخشن، ئێمە هەوڵدەدەین ئاسانكاریەكی باش بین بۆ نووسەران و بە ئاسانی و نرخێكی گونجاویش بگاتە دەستی خوێنەران.

جێگەی باسە سبەی لە نهۆمی دووەمی داون تاون كاتژمێر چواری ئێوارە مەراسیمەكە بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەموانە.