ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

و . عەلی قادر

شیعری شاعیری ئەرمێنی ئەدانیس گریگۆریانە لەساڵی1945 هەتا ساڵی 2013 ژیاوە :

لەڕۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە208ی رۆژی 23ی حوزەیرانی 2020 بڵاوكراوەتەوە..

ئەرمێنیا

وڵاتەكەم

 بەپلەیەك پچووكە

لەكاتی گەشت كردنما

 بەبێ هیلاكی

لەگەڵ خۆما ئەیبەم

بچووكە وەك

ساوایەك   

ئێستا لەدایكبوبێت

بچووكە

وەك دایكە

بەساڵا چووەكەم. 

لەسەر نەخشەی جیهان

بەئاستەم ئەدرەوشێتەوە

گۆمی سیڤان

وەك فرمێسك

بریقەدارە

ئەمە وڵاتەكەمە

بەپلەیەك پچووكە

بەشێنەی

لەدڵما دای ئەنێم

نەكا ونیبكەم