ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەرزی پێنجەمی ساڵ

شیعری : ئیبراهیم هەورامانی

(خۆشبەختی )

خۆشبەختی،

لە سێ وشە پێکدێت.

تۆ و

تۆو

تۆ!

 

*****

(نەبونیت)

 

نەبونیت،

نەک من،

زەویش وێران دەکا!

 

*****

 

(بیانو)

 

هاتنت،

تاکە بیانویەکە،

بۆئەوەی،

بڵێم؛من پیاوێکی خۆشبەختم!

 

*****

 

(بەهەشت )

 

بەهەشت،

لە جێیەکی دوور نییە.

تۆ لە کوێ بیت،

ئەوێ بەهەشتە!

 

*****

 

(مردن )

کە دەڵێی،

دێم.

هاتنی مردن دوادەخەیت!

 

*****

 

(تەنیایی )

 

لەهەر کوێ بم،

چەند تەنیام .

کە جێی تۆ خاڵییە !

 

*****

 

(برین)

 

ڕۆشتن،

برین نییە،

برین ساڕێژ دەبێت!

 

*****

(ناو)

 

ڕۆشتنت،

ناوی دوەمی مردنی منە!

 

*****

 

(شێرپه‌نجه‌ )

 

ڕۆشتن،

له‌ته‌ك شێرپه‌نجه‌دا

هیچ جیاوازییه‌كی نییه.‌

دواجار،

به‌مردن،

كۆتایی دێـت!

 

*****

 

(وه‌رز)

 

تەنیایی،

وەرزی پێنجەمی ساڵە!