ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كەسێك لەودیو شووشەی خەیاڵم

دانیشتوەو....

خەریكی شوشتنەوەی رابردوومە

ئەو بەدیار سڕینەوەی تەمی من

ئیرەیی بەپیریم دەبا،

كەسێك لەژێر سێبەری مندا

چاوەڕێی

گورگەزێی رۆژێکی تەڕەو

پێناچێ‌

لە بزركردنی مندا

خۆی پێ بشورێتەوە،

ئاخر منیش بەدیار نیگرۆكردنەوەی

پەیفە ئاڵۆزكاوەكانی

خەریكە خۆم لەبیر دەکەم

خەریکە

وەک داهۆڵ دادەچۆڕێم و نقوم دەبم،

كەسێك

خەریكی كێشانی

هێڵە تەریبەكانی تەمەنمانە،

لەشكانی شوشەكانی نەست ناترسێ

منیش هەگبەی خەیاڵم دەوەرێ و

بەدیار دەروێش بوونم سڕ دەبم

بەدیار رابردووم دەشکێم و

ئیدی

ئەوەندەم دەمێنێ بۆ گوتن

هیچ هیچم نامێنێ‌ بۆ دواتر.