ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەسنگی دایکمەوە

ساوابوم

سێوم بینی

سێوەکانیم ئەمژی

شەش حەوت ساڵانبووم

ئەفسانەی

ئەو ژن و پیاوە

پەردەی گوێمی لەرانەوە

کەلەسەر سێو خواردنێک

کرابونە ئەو دیو پەرژینەوە

*** ئەوساڵەی

لەدەست وپەنجەکانما

ئارەزوی سێو گرتن وروژا

بەجووتە سێوی سینەی

باڵای درەختێک ئاشنابووم

کە دەستم بۆ یان ئەبرد

تەزویەکی کارەبای رایەچڵەکاندم

چێژی ئەو جووتە سێوە

هێشتا لە هزرو هەستما هەرماوە

*** کەبۆ گوڵ ودرەخت

بومە خزمەتکار

گوڵ وگەڵاو بەرهەمی

هەمە جۆرو هەمەڕەنگی

ئەو بەهرەوەرەم ناسی *** بێ مروەتیە

سێو بەسینەی درەختەوە

فەرامۆش بکرێت

بۆن وبەرامی

لەگەڵ ژەهر تێکەل بکرێت

سێنەی پڕ لە سێو و دەست وپەنجەو

دەم و لێوی

پێ لەناو ببرێت

نەورۆزی ساڵی 2000