دەست و چەقۆیەکی
ژەنگاوی
سرووشتی جەستەمیان شێواند
تروپی چێژی باڵامیان
بڕی
لەو ڕۆژەوە
بۆهەتا هەتایە
کوژامەوە
ساردبوومەوە
دەست وپەنجەو زمانی
ئاوێتەبوونم
لەگۆکەوتن
چێژ تراویلکەیە
تینوێتیم ناشکێنێت و
ترپەی دڵمان
بەئاوازێک لێ نادات
ئاخ وئۆفی هەناسەبڕکێ
ناو پێخەفەکەمان گەرم ناکات
تنۆکی ئارەقی
لەشی ساردم
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ
تەمەنی ناو ئەم پێخەفەم
بەرەو ئاوابوون ئەبات
کانونی.... دووەمی 2019