ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئازیزەکەم

لەسەر میوە دزین

تیرو توانجم هێندە تێمەگرە

من بۆ باخی میوە

پەرژین ئەبەزێنم

 ئادەم    

بۆگرتن وگوشینی

سێوی سینەی حەوا

خۆشیەکانی بەهەشت و

سزاکانی خودای

وەلاوەنا

من خۆم خۆم ئەناسم

کەلاسارو دەست بزێوم

گەر لەو وڵاتە بژیابام

دەست و سەر پەڕاندن 

 تێیدا یاسایە

 زۆر لەمێژێبوو

 هەردوو دەست و سەرم

  پەڕێنرابوو