ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعری: مەحمود دەرویش

جەلال دەباغ کردوویە بە کوردی

 

لە نیشتیمانەکەی مندا 

گوڵفرۆشان شەهید دەکرێن،

سەوزەفرۆش دەستگیر دەکرێن.. 

بەقاڵفرۆش زامداردەبن..

لە نیشتیمانەکەمدا فرۆشیاران،

هەرهەموویان،

کراونەتە نیشان..

جگە لە نیشتیمانفرۆشان..

کە ئەوان لە ئاسایش و ڕابواردن 

بەرخوردارن..

لە نیشتیمانەکەی مندا ئەوانە دەمرن

کەشایانی مردن نەبن 

بە دەستی ئەوانە دەکوژرێن

کە شایانی ژیان نەبن..

ئەی نەمرانی ژێر خاك 

بگەڕێنەوە بۆ ژیان بێباک

هەر ئیوە نەمرو زیندوون

خەڵکانی سەرزەوی مردوون.