مەمکوژە
منداڵەکانم چاوەرێمن
مەمکوژە
وەرزی زستانەو
با خوێنەکەم
لەگەڵ قوڕو چڵپاوا تێکەڵ نەبێت
ئەگەر هەر ئەمکوژیت
لە بەهار
گژوگیاو گوڵ پێئەگات
بەفیشەک وشمشێر
مەمکوژە،
ئەو سێ شتەی
له ژیانما
زۆر خۆشم ئەوێن
یەکێکیان گوڵە
ئەتوانێت بەگوڵ بمخنکێنیت
لە ژوورێکی پڕ لەگوڵا
بەندم بکەیت
هەتا بۆنی گوڵ
ئەمخنکێنێت
ئەمکوژێت
ئەمرم
بەڵام منداڵەکانم
هەر چاوەرێمن
هانۆڤەر - ئەڵمانیا ــ 12-11-2020