ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆشەویستی، هەندێ جار لەگەڵ ڕۆح یەکدەگرێتەوە و باوەش بەیەکدا دەکەن..

هەندێک جاریش لێک دووردەکەونەوە و لە یەکتر ڕادەکەن

هەندێ جار، ژیان و هەناسە دەبەخشێت بە دڵ

هەندێ جاریش، دەبێتە شێرپەنجە بۆ ژیان و دڵ

خۆشەویستی، هەروەکو تاقگە دەڕژێتە خوارەوەی ناخ و دەروون

یان دەبێتە بوڕکان و گەردەلوول بۆ ئەندێشە و دەروون

خۆشەویستی هەندێ جار لەناو زەردی پایزی خەزان

دەبێتە گوڵێکی بۆن خۆش و ڕەنگ جوان

هەندێ جاریش، لەناو بەهار و گوڵزار ڕەنگی زەرد هەڵدەگەڕێت بۆ دڵ نابێتە میوان

خۆشەویستی هەندێ جار گەردیلەیەک دەکاتە خۆر

هەندێک جاریش خۆر دەتوێنێتەوە و دەیکاتە خۆر

هەندێک جار خۆشەویستی دەبێتە پاشای مەملەکەتی دڵ

هەندێک جاریش ناحەقی دەبێتە پاشا لە مەملەکەتی دڵ

خۆشەویستی زۆر ڕووناکە، تەنانەت دوورترین دووریەکان نزیک دەکاتەوە

بەڵام زۆر جار ناتوانێت خۆشی ڕووناک بکاتەوە خۆشی بە بێ دەسەڵاتی دەمێنێتەوە

هەندێ جار خۆشەویستی بۆ ئێمە دەپاڕێتەوە و هەوڵمان بۆ دەدات

کەچی ئێمە زۆر جار دەیڕەنجێنین و پارچەکانیمان بۆ لێک نادرێتەوە لە زۆر کات و سات

 

عەلی ساڵح ئاریانی - هەولێر