عومه‌ر خدر
بۆ جاری سێیه‌م یاده‌وه‌ریه‌كانی (كه‌ریم كاكه)ی نووسه‌ر و پیشمه‌رگه‌ی دێرین (گوڵهستێرهكان كوژانه‌وه)، له به‌رگێكی جوان و چاپێكی ناوازه به 896 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره له ده‌زگای (فام) بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاو كرایه‌وه .
نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه ده‌ڵێ: "یاده‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده‌یه،پێشمه‌رگه‌یه‌كی نیوه‌ی دووه‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشیه".
یادهوریهكه به زمانێكی ئه‌ده‌بی هێنده به‌رز و جوان و راستگۆیانه نووسراوه، بۆیه هه‌ر زوو چاپه‌كانی پێشتر له‌بازار نه‌ما و چه‌ندان نووسه‌ر و خوێنه‌ریش، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه جار‌و دووه‌م جاریش ده‌رباره‌ی ئه‌م یاده‌وه‌ریانه رای خۆیان نووسی و به‌رز نرخاندیان..
نووسه‌ر له‌م یاده‌وه‌ریانه زۆر به وردی و جوانی رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی و زۆربه‌ی هاوڕێكانی، كه له ساڵه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی هاوه‌ڵی بوون له رێزه‌كانی حزبی شیوعی ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی باسكردنه، له‌م دواییانه‌دا چه‌ندان یاده‌وه‌ری بڵاوكرانه‌وه كه به نه‌رێنی باس له رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی (گوڵهستێرهكان كوژانه‌وه) له‌وانی تر جیا ده‌كاته‌وه ، راستگۆیی نووسه‌ره وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده له خستنه رووی زۆر لایه‌نی پڕشنگداری ژیانی پیشمه‌رگایه‌تی حزبی شیوعی، هه‌ر له خۆ به‌ختكردن و سه‌رڕاستی و رۆشه‌نبیری و جیاوازی نه‌كردن له‌نێوان سه‌ركرده‌و پیشمه‌رگه‌ی ئاسایی له خواردن و شوێنی نیشته‌جێ بوون و جل و به‌رگ و رێزگرتنی دیل و ده‌ست و داوێن پاكی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر گوندنشینان و ره‌خنه‌گرتن له حزبه‌كه‌ی خۆی و زۆر شتی تریش ..
هه‌موو ئه‌مانه كه به‌زمانێكی جوان و سیحراوی پاراو نووسراون، هۆكارن كه ئه‌م یاده‌وه‌ریه ببێته كتێبی دڵنشینی زۆربه‌ی خوێنه‌ر و نووسه‌ران ..