ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پێش وەخت

ئەزانم

چ ساتێک ئەمرم

 ئەوساتەی

 بۆ ێخەم گوڵیک نەبێت.

وشەیەک

  بزەیەک

 بۆ سەرمای زستان و

 گەرمای هاوینم

 ماچێکی گەرم وگوڕ

 لێوە تەزیوەکانم

 گەرمکاتەوە

دەست وباسكێک

 وەک ملپێچ

 لەگەردنم بئاڵێت و

 بەناو بێشەڵانی

 تووکی سەر سنگما

 لەخوارو ژوورکردنا 

 جێگا بەخۆی نەگرێت.

کەخۆراکی ڕۆحم نەبێت

  بەبێ گڵکۆ مردوم