ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعری/ هادیا ئامنە- تونس

وەرگێڕانی بۆ کوردی/ فەرەیدون سامان

لە ئاڵۆزی جانتاکەی مندا

چاوی ماناکانی تەقییەوە وەک ئاواز 

لە هەرای جانتاکەمدا

مۆبایلەکەم ون بوو 

ئاوازەکانی خەونبین لەگەڵ بێدەنگیی شوێنەکەدا

چڕتر دەبنەوە

بەرەو لای خۆم تەماشایکرد و

ساتەکانی رەندی لە باخچەکانی جوانیدا 

بەرەو هەورازتر بوونەوە ،

رێگام بە چاوم نەدا بینینیت ،

بەڵام بەلەز بەلامدا تێپەڕی

جوانیی سێوەکەی ئادەم لە ستەمکاریدا چێنراوە ...

ئەوان گوتیان

کە کەلەکەوانی ژنان

لەگەڵ چەناگەی خۆی درۆی کرد،

ئەوە قسەی قۆرە

دوگمەکانی سەر سنگی گەنجانە 

بە فراوانی چارۆگەئاسا کردەوە

بانگهێشتی ژنانی گەردوون و سوپایەیەک لە ماچ دەکات،

مۆبایلەکەم لەو بێسەروبەری 

ئاشووبی هەستەکان و لە بێدەنگی شوێندا ون بوو 

چاوە بە خوومارەکەی پڕ بوون لە مۆبایلەکە،

لە نۆڕەی بەیانێکدا مامز ئاسا باز دەدات

سەمەندەر داوای شەریعەتی سەما کردن دەکات

جەستەیەک فێری بێخەوی بووە

لەسەرهەواری خاڵی وەنەوزدا 

ناخەوێت تەنێ دوای تاوێک سەما نەبیت

پرچی قەرەجانەم گێژاوێکی شەپۆلدارە

گڕپرژینی سەما بە دوو سەمای دادێ

بۆنت شەپۆلی کشان و داکشانە، 

حیلەی شەهوەتەو مگێزی ئارەزووی سەما دەکات

چامەم لە فەرهەنگەکەم ئازاد کرد

لەدایکبوونەکەی خولیای شێتی بوو

پیتەکانم بە رەندی خۆیان فێری سەما بوون

ئاخۆ خوڕەی بارانی سەر شوشەم گەورەم ناتوروژینێت بۆ سەماکردن

بەنزینی تەپڵە هارەکان تاسە دەسووتێنێت چەشنێک لە سەما 

قاوە و مۆبایلەکە لەلایەک دانێ 

دەتەوێ ئەبجەدیەتی سەما فێر بیت؟

بەتاسەوە لەرزینی سەرەپەنجەکانت بۆ ژنێک درێژکەوە

شەرم مەکە بۆ بانگهێشتی پیاوێک بۆ سەما کردن

کە خۆت ئارەزووی سەمای ئەو دەکەی ...

سەماکەرێک حەز دەکات سەما بکات لەگەڵ سەمادا.