ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەووڵاتی ئەرمینیا له ناوچەی جێرموک و لەسەر جۆگەیەکی رووباری ئەرپا،"Arpa," تاڤگەیەک هەیە بە ناوی پرچی پەری دەریا"Mermaids hair"،چیرۆکێکی کورتی ئەفسانەیی جوان لە سەرناونانی تاڤگەکەوە هەیە، کە لەسەر نەخشێکی بەرد نوسراوە دەڵێت: کابرایەکەکی دەوڵەمەندی ئەرمەنی قەڵایەکی هەبووە لە سەر لیژاییەکی سەخت، کچیکی زۆر جوان وشۆخی هەبووە،لەزۆر وولاتانی دنیاوە هاتوون و داوایان کردووە کە شوویان پێ بکات ،بەڵام کچە هەر هەمووی رەت کردۆتەوە چونکە دڵی بە کوڕەشوانیکەوە بووە و عاشقی یەک بوون،باوکیشی نارازی بووە.

هەموو شەوانێک کچەکە لە پەنجەرەی ژوورەکەیەوەگوریسێکی شۆر کردۆتەوە خوارێ تا کورەشوانەی عاشقی سەردانی بکات و یەکتری ببینن ،کاتێک باوکی ئەمە دەبینێت تێ دەگات هیچی بۆناکرێت، لە داخا لەعنەت لە کچەکەی دەکات و نزای لێ دەکات و دەڵێت؛ئەگەر جارێکی دی تۆ چاوت کەوت بە کورە و یەکترتان بینی یاخوا ببی بە پەری دەریا وتا هەتایە نەتوانیت لە ناو ئاو بێیتە دەرەوە،،بەڵام هیچ شتێک نەیتوانی رێگر بێت لە بە یەک گەیشتنی نێوان ئەم دوو عاشقە تا جارێکی تر یەکتری نەبیننەوە..

بەرزی تاڤگەکە :٦٤ مەترە

تیبینی/ئەم چیرۆکە وایکرد گەشتێک بکەم بۆ ئەم تاڤگەیە تا لەنزیکەوە بیبینم.