لەبازاڕی مەی فرۆشانا
عەوداڵی بادەی
سەر گەرمکردن بووم
چاوەکانی
خانمی مەی گێڕ
هێندە مەستبوو
بەبێ مەی
مهستی کردم
بەپێکی دەم ولێوی
قوم لەسەر قووم
بۆی تێ ئەکردم
بەسەر بۆڵی هێشوە ترێی
ڕەزی سینەی
تێر مەزەی کردم
لەئامێزی ڕەنگ شەرابی خۆیا
مەستی بادەو مەستی خەوی کردم.
ئهڵمانیا ــ هانۆڤهر 2019