ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وا مەزانە کە لێت دوورم

هەموو ساتێ لەگەل خەیال

تابلۆی سەوزی خۆزگەکانم

بە گەردەنت هەلدەواسم

دێوانەکەی شارەزوورم

ئاگاداری هەموو شەوێ ؟

پەنگری سووری ناو تەندوورم

چەندان ساڵە بە ئازاری

تامی لێوت رادەبوورم

نیگای چاوت

لە جیات چرا دێتە ژوورم

ناڵە ناڵەی پارانەوەم

واژوو نەکەی لێت نابوورم