1
شیعر :
شه‌ڕابێكی كۆنه ساڵه‌ی خه‌سته
لهوشه ترشاوهكانی
ئه‌ندێشه‌دا
له‌گۆزه‌ی
مێژووی نیگه‌رانی
ده‌گیرێته‌وه !
2
شیعر :
بۆن و به‌رامه‌ی
خاكی شێدار‌و گهڵابانی پایزان و
كه‌پره شینه‌ی جووله‌كان و
عه‌تری هه‌ناسه‌ی
ماچی لێوه‌كانه !
3
شیعر :
له‌هه‌ڵمی پهرستگاكانیدا
نۆته‌ی دووعاكانی
عه‌شق ده‌نووسێته‌وه
4
شیعر :
گوڵه تلیاكی وشه‌یه
بۆبرینه قووڵه‌كانی
ته‌نیایی
5
شیعر :
وڵاتێكه لهیۆتۆپیا
له‌ودیو ، ئه‌م هه‌ساره‌یه
ته‌نیا عاشقه‌كانی تێدا په‌ناهه‌نده‌ن !
6
شیعر :
وڵاتێكی بێیاسا و رێسایه
ته‌نیا تێیدا
په‌پووله‌و گوڵ
ئاڵ و گۆڕی ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ن !
7
شیعر:
هه‌ژان و بوومه له‌رزه‌ی رۆحه
ده‌رچوون و به‌فه‌نا بوونه
له‌زیندانی پڕئهشكهنجهی
جه‌سته دا !
8
شیعر :
له‌قووڵایی زه‌ریاكانی ناخدا
مرواری وشه
ده‌كاته ته‌سبیحی هه‌زارو یه‌كشه‌وه‌ی
بێئاگایی !
9
شیعر :
تریفه‌ی مانگه
لهكانیلهی به‌رماڵانی گونده‌كه‌مان
كهچۆڕاوگهی
هاژه‌ی چۆمه‌كانی وشه‌ی
ره‌سه‌ن و
عه‌شقی كوڕ‌و كچانی
به‌روومه‌تی تاشه بهردهكانیدا
هه‌ڵده‌سوێ !
10
شیعر :
له‌نگه‌ری ته‌رازووی
لاسهنگهلایه !
11
شیعر :
هه‌ڵفڕینه
بهكهنارو قووڵاییه‌كانی
ئاسمان و هه‌ساره‌كانی
رهعشهی ئۆڕگازمی ، له‌و فڕینه‌دا !
12
شیعر :
لووتی سه‌گ
چاوی باز
حیله‌ی ئه‌سپ
ئاوازی بۆق
ده‌نگی كه‌ناری
بهموناجاتی ده‌روێشانه‌ی
ئه‌وینێكی موستهحیلا
له‌په‌رستگای
نێوگومبهتی ، مه‌مكه‌كانی عه‌شقدا
ئه‌ڵێته‌وه !
13
شیعر:
رێبواری نامۆی پرسیاره‌كانی
عه‌ده‌م و، وجود نیه
له‌و دیو پاشخانی مه‌عریفه‌وه
گرێ كوێره‌ی رایه‌ڵه‌ی دهزوولهكانی موحییبه‌ت
ده‌چنێته‌وه !
14
شیعر :
ئه‌و ئاوازانه‌ش ئیحا ئه‌كا
كهنه نۆته‌و
نه وشه‌كان
په‌یان پێ نه‌بردوون !
15
شیعر :
نهزهمكان
نه‌ده‌سه‌ڵات
نهدیكتاتۆرهكانیش
پێی نا‌وێرن !
16
شیعر :
مردن تێیدا
ده‌مرێ !
17
شیعر :
ئازادی له‌په‌نای ئه‌م
هه‌ناسه ئه‌دا
مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر كۆشی ئه‌و
به‌ڵێن واژوو ئه‌كا !
18
شیعر:
لووره لووری شمشاڵی
گه‌رووی كه‌ونه
بهكزهبای هه‌ناسه‌كانی پایزه‌وه
لهرێژنه بارانی عه‌شق
له‌نێو ناخی چلووره‌ی
زامه‌كانی بێ هووده‌یی !
19
شیعر :
گه‌ڕانه‌وه‌یه
بۆسه‌فه‌ری ئه‌و دیو زه‌مه‌ن
كه‌هێشتا
زه‌وی كچێكی هه‌رزه‌كاره
وه‌ك په‌پووله
رووت رووت
سپی سپی وه‌ك چۆڕی شیر !
20
شیعر :
له‌هه‌ور ، فێری شێوه‌كاری
له‌مێژووی شه‌رمه‌زاری
بوونه‌وه : فه‌لسه‌فه
له‌گریان و حوزنهكانی كه‌ونه‌وه
عه‌زفی وشه !
21
شیعر :
زمانی باڵنده
مێرووله
گوڵ و وهنهوشهكانی
پێده‌شتی نامردای
به‌باڵی خه‌یاڵیش :
تیژتر ، له‌خێرایی رووناكی
پهریهكانی موحیبه‌تی
رووت رووت كردۆته‌وه !