ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

 ئێوارەی چوار شەممە رێكەوتی 14/1/2021 خانەی ئاشتی كۆڕێكی رۆشنبیری بۆ كەسیەتی رۆنبیری شاری هەولێر عومەر فەرهادی رێك خست، بەرێزی باسی لە بواری رۆشنبیری و لە ساڵانی پەنجاو شەستەكانی هەولێر كردوو یەك یەك ناوی ئەو كەسە روناك بیرو بەتوانایەی هێنان كە رۆڵیان هەبووە لە بڵاو كردنةوەی ئاستی پێشكەوتن و ئەدەب و هونەر لە م شارە.

هەروا تیشكی خستە سەر پارتەكانی عێراق كە لەم سەردەمەدا توانیوایانە چاپخانەو بوارەكانی بلاِوكردنەوەی رۆژنامەو گۆڤار بكەنە كەرەستەی پێداویستی ئەو سەردەمە، تیشكی خستە سەر حزبی شیوعی عێراق كە لەبواری رۆشنبیری گشتیدا رۆڵێكی بەرچاوی گێڕاوە و هەروا پارتی دیموكراتی كوردستانیش توانیویەتی لەم بوارەدا جێدەستی هەبێت، كۆڕەكە كاتژمێرێكی خایاندو بەشداری ئامادەبوان دەوڵەمەنتری كرد.

No description available.