ئەوەی وتویەتی
ژن کەم عەقڵە
نەبەشیری
مەمکی دایکی گۆشکراوە
نەلەباوەشی درەختا
سەرخەوی شکاندووە.
ئەوکەسەی
پەیامبەری ئیسلامی کردە
خاوەنی سامان ونەوە
ناوی خەجیجەبوو
ئەو ژنەی
سێوی سینەی خۆی دەرخواردی
پیاوەکەیدا و
روباری شیرو هەنگوین وشەرابی
بەهەشتەکەی خواوەندی خستەلاوە
ئەوە حەوابوو
ڕەدوی خۆشەویستەکەی کەوت
بۆئەوەدیو پەرژینەکەی خواوەندەوە
ئەوە دایکە . خوشکە. خۆشەویستە
هاوبەشی ژیانمانە
نەلەپەراسوی پیاوەوە هاتۆتەدەرەوە
نەکەم ئەقڵ وکۆیلەیە
کانونی دووەمی2021