سەلام عومەر کەریم: سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بی کوردی له ده‌یه‌کانی 70 و 80دا هه‌رگیز له‌یه‌ک جودا نه‌بووه
بەشی فەرهەنگ و هونەر- نووسەرێکی قڵادزێیی دەڵێت: هەرگیز لەناو ئەدەبی ساڵانی ڕابردوودا، به تایبه‌ت له حەفتا و هەشتاکاندا، کە ئێمە نەوەی ئەو سەردەمەین، سیاسەت و ئەدەبی کوردی جودا نەکراونەتهوە و لەم دوو بوارە شانبەشانی یەک لە تێکۆشان‌دا بووین.
کوردپرێس: سەلام عومەر کەریم لەدایکبووی ساڵی 1967ی قەڵادزێیە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەوێ تەواو کردووە، دواتر لەساڵی 1986 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ده‌چێته هەولێر و تاوەکوو ئێستا هەر له‌و شاره ژیان تێپه‌ڕ ده‌کات، له ساڵی 1998 هاوسەرگیریی کردووە و ئێستا خاوەنی سێ منداڵە.
کوردپرێس بۆ زیاتر ئاشنابوونه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورد له‌گه‌ڵ ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره دیمانهیەکی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه که ده‌قی ته‌واوی ئه‌و دیمانه‌یه له خواره‌وه ده‌خوێننه‌وه:
* کاک سەلام سەرەتا پێمان بڵێ کەی و لە کوێیەوە دەستت کرد بە نووسین؟
ـ من خەڵکی قەڵادزێم، قەڵادزێ بۆمن جێگەی ئیلهام بەخشین بووە. تەواوی سه‌رده‌می منداڵی و مێرمنداڵیم لەوێدا تێپه‌ڕاندووه، بۆیە هەرکاتێک دەچمە ناو جیهانی نووسینەوە بێ ئاگا خۆم لە قەڵادزێدا دەبینمەوە، ئاخر لەوێ فێرە نووسین و کاری سیاسی بووم. کەم شەو هەبووە دیوارەکانی شار بەدەستی من پڕنەکرابێت لە دروشم، ساڵانی هەشتاکان من خاوەن شانە بووم لەناو شار و بەری پێماڵک، سەرپەرشتی دەیان چالاکی و هێنانی پێشمەرگە و حەشاردانیانم کردووە، بۆیە ئەوێ واتە قەڵادزێ سەرچاوەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنم بووە.
هەر لەو سەروبەندانەدا کتێبەکانی ماکسیم گۆرکێ و پووشکین دەستاودەستیان پێدەکرا، من لەناو ئەم کتێبانە و شێعرەکانی پەشێو، شێرکۆ و ڕەفیق سابیردا لەگەڵ شاعێرانی به‌ناوبانگ و خاوه‌ن ڕوانگه نقووم بووم، ئیدی دەستم دایە نووسین و یەکەم شێعرم لەساڵی 1984 لە هاوکاری بە دەستکارییەوە بڵاوبووەوە، دواتر شێعری "نیگەرانی"م لەساڵی 1986لە گۆڤاری کاروان بڵاوکراوە و بەم شێعرە ناسرام و منیش خۆم دۆزیەوە، ئیدی لەوێوە لە پەنای شێعرەوە بابەتی وەرگێڕان لە عەرەبییەوە و دواتر نووسینی چیرۆک و کۆکردنەوەی فۆلکلۆر و ئەوجار بابەتی سیاسی وتار و ڕەخنە، بابه‌تگه‌لێک بوون خۆم تێدا تاقیکردەوە بەڵام دواجار چیرۆک و شێعر کۆڵ‌یان لەمن نەدا و هه‌نووکه‌ش خەریکی نووسینم لەم دوو بوارەدا.
* تا ئێستە چەند کتێب له به‌رهه‌مه‌کانت چاپ و بڵاو بۆته‌وه؟
ـ ئێستا چوار کتێبی چاپکراوم هەیە که بریتین له: 1- ناڵەی چیا ... پەنایەک بۆ تاشەکان، به ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌وه، 2-چراکان ناکوژێنەوە، به ناوه‌ڕۆکی شێعره‌وه، 3-دڵۆپە، که ئەم کتێبە تایبە بەلاوان و ئەو قۆناغانەی لاوی تێدا پەراوێز دەخرێت، 4- سمە جاویدان به ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌وه.
* ئێستە چ کتێب یان به‌رهه‌مێکی نوێت له به‌رده‌ست دایه که به‌نیاز بی به‌مزووانه چاپ و بڵاوی بکه‌یته‌وه؟
ـ دوو كتيَبم لة ضاثخانةن ضاوةرِيَى بلاَوبوونةوةيانم، يةكةميان يةكةم ئةزموونى رؤمان نووسيمةو زؤرى ثيَوة ماندوو بووم بةناوى ( جن بؤخؤيم دةبا) ئةوى دى (هيَلانةيةك لة ثةشمةك) شيعرة ضةندين شيعرى ناسك‌و جياوازى لةخؤى طرتووة كة دةكرىَ بلَيَم لةويَشدا ئةزموونيَكى نويَم تاقيكردؤتةوة كة لة شيعرةكانى رابردووم ناضن.
* ئایا تاوه‌کوو ئێستا هیچ به‌رهه‌مێکت بۆ زمانێکی دیکه وەرگێڕدراوەتەوە؟
ـ چەند مامۆستایەکی زمان‌زان بەشێک لەشێعر و چەند چیرۆکێکمیان کردۆتە عەرەبی و لە رۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاویان کردۆتەوە.
* ئەو دەمەی کە خه‌ریکی کاری سیاسی بوویت و وه‌ک خۆت ئاماژه‌ت پێ‌کرد ته‌نانه‌ت چالاکییه سیاسییه‌کانت سه‌رپه‌رشتی دەکرد، هیچ کێشه و گرفتێکت بۆ دروست نه‌بوو؟
ـ لەسەر هیچکام لە نووسینەکانم گرفتم بۆ دروست نەبووە، ئةمما لة كارى سياسيدا خويَندنم لةدةستداو ئةو هيوايةتةم نةهاتة دى كةدةمةويست، دواتريش ضةند جاريَك زيندانى كرام و رامكرد،هةروا بەهۆی ئەوەی کە لەساڵانی نەوەدەکان لە دەستەی دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی "ئازادی"، وه‌کوو کەناڵی مەرکەزی حزبی شیوعی کوردستان بووم و رۆڵی سەرەکیم دەگێڕا و بەیاننامەکانی شەڕی ناوخۆ و زۆر بەرنامەی دیم هەبوو، هەڕەشەم لێ‌کرا و ماوەی چەندین رۆژ نەمتوانی لە ناو بارەگای تەلەفزیۆن بچمه ده‌ره‌وه.
* له ئێستادا به‌چییه‌وه سه‌رقاڵی؟
ـ لەساڵی 1994وە و ئێستاشی پێوه بێت لە ده‌زگای ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان له هه‌ولێر کاردەکەم و پیشەی سەرەکی ئێستام ئەدەب و هونەرە لە رۆژنامەی رێگای کوردستان، لەم دەزگایەدا فێری زۆر شت بووم، بۆیە مانەوەم لەوێ بەردەوامی پێبەخشیم لە بواری نووسیندا، ئەگەرچی هەندێ جار بە ناچاری دەبێ لەناو دنیای رۆژنامەیەکی سیاسی‌دا بابەتی سیاسی و هەمەجۆر بنووسی بەڵام لەنێو ئەوانیشدا دەوڵەمەند دەبی بەجۆرەها وشە و وێنەی نوێ، کە دەکرێت لەنێو نووسینەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبێت.
* ئه‌نجامدانی کار و چالاکی ئەدەبی و سیاسی چۆن لەگەڵ یەک ده‌گونجێت؟
ـ هەرگیز لەناو ئەدەبی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت له حەفتا و هەشتاکاندا، کە ئێمە نەوەی ئەو سەردەمەین، سیاسەت و ئەدەبی کوردی جودا نەکراونەتهوە، بۆیە بەریەککەوتنی من لەنێو ئەم دوو جیهانەدا، بەریەککەوتی دەیەکان و پێداویستیەکانی نیشتمانە بەر لەخودی من، بۆیە دەکرێت لەم نێوانەدا داهێنان دروست بێت، ئێستاش کتێبخانەیەکی باشم هەیە و پڕه لە جۆرها کتێب، بەتایبەت شێعر و رۆمان، بۆیە ئەدەب کاریگەری خۆی هەبووە دەتوانم بڵیم هه‌ر له‌و سونگه‌وه بوو که فێری ئەلفوبێی سیاسەت بووم.
دیمانه: ئه‌فشین غوەڵامی
پێداچوونه‌وه: سه‌یران سه‌عیدپوور
دیمانه له‌گه‌ڵ کوردپرێس