ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

(١)

ژیان پاشماوەیەکە،

لەسەرپشتی مێروولەیەک،

پاڵی پێوە دەنێ بۆشارەکەی،

کەمردنیشی بینی،

دەڵێ/درەنگ هاتی مردن

لەکوێ بتبەستمەوە!

(٢)

لاولاو و گوڵەبەڕۆژە خۆرپەرستن،

کەبەشەویش خۆیان دادەپۆشن،

خۆر دەبێتە کۆیلەیان!!

(٣)

من لەسەر مێزەکە کەئەوم بینی،

پاڵتۆکەم لەپێکەنین تەکاند،

ئەو منی نەبینی

کەدووکەڵی جگەرەکەیم بینی،

قومێک هەناسەم لەرزی

مەوداکەم کۆکردەوە..

لێ کەئەو منی بینی،

ئێوارەم کردە پێکانم و ڕۆیشتم..

ئەو ئێوارەی لەکاسکێتەکەیا دانا،

دڵۆپێک مەحەبەت کەوتە سەر لێوی،

مەوداکە بووە جێهێشتن!

(٤)

دواجار مردن گریانمان پێدەفرۆشێ،

دایکێک لەجادەکەدا،

پێڵاوەکانی لەبیر کرد،

تامناڵەکەی ون نەکا،

کەچی مناڵەکە لەگەڵ جادەکەدا،

تەمەنییان کۆکردەوە،

جادەکە بوو شاڕێ،

منداڵکەش لەبەرزی باڵایا،

دایکی حەشاردا لەشەکەتی سەفەرێکا،

وێسگەی مردن!!