نان هه‌یه و
ئێمه برسییمانه.
شادی هه‌یه و
غه‌م به‌شمانه.
بێكار
بێكار،
له‌م سه‌ر زه‌وییه پڕ له‌كاره
چاوه‌ڕوانی ڕۆژی كارین.
له‌م به‌هه‌شتی،
پڕ لهنازه.
ئه‌وه ئێمه‌ین بێ‌ناز
بێ‌ناز،
به‌بێ نازین.
هێزی بازووی خۆمان نه‌بێت
بێ سه‌رمایه،
بێ بژێوین.
گه‌ر بمانه‌وێ،
خه‌نده،
بۆ سه‌ر ڕوخسارمان بێته‌وه.
نانی دزراو،
له‌سه‌ر سفره‌ی خوان ببینینه‌وه.
بێ ناز نه‌بین
بێ سه‌رمایه‌و
بژێویی نه‌بین.
گه‌ر بمانه‌وێ
دونیای خۆمان بنیات بنێن.
ده‌ست له‌ناو ده‌ست
بۆ یه‌ك مه‌به‌ست
پێكه‌وه بین
یه‌كگرتوو بین .
به‌بێ ترس و
بێ ڕاڕایی.
له‌ده‌وری حیزب با كۆ بین.
ئائه‌و كاته،
نه نان
نهشادی و
نهكار مان لێ ده‌سه‌نن.
نه ژیانمان،
زه‌وت ده‌كه‌ن
وه‌كو كۆیله ده‌مان ناسێنن.