ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەربارەی پێشمەرگەکان   

   نازم حکمەت

وه‌رگێر : عه‌لی قادر      

بەرگری ئازارەکان ئەکەین    

بەدەستە ترساوەکانمان  

زامەکانمان ئەگوشین

لێوەکانمان

هەتا خوێن لێهاتن ئەگەزین

هەموو هێوایەک   

پێش کات

هاوارێکی ئاساییە

بەزەی تیانیە.......

بەهێزی دەستمان  

سەرکەوتن بڵندئەبێتەوە

لێبوردن لەبیرئەچێتەوە

رۆژگار بێ بەزەییە

هەواڵی مردن

لەگەڵ رۆژگارا کۆتای پێدێت

دوژمن ستەمکارە

زۆردارە   

فێڵبازە

پیاوەکانمان ئەجەنگن و

ئەمرن

لەگەڵ ئەوەدا

مافی ژیانیان

لەسەخاکێک دەست ئەکەوێت 

بۆ ئەوان زۆرتر رەوایە

لەخەڵکی تر   

پیاوەکانمان مردن

ژمارەیان زۆر زۆرە .....    

لەگەڵ ئاڵاکان وگۆرانیا      

وەکو ئاهەنگی جەژن بگێرن

گەنجەکان    

بایەخیان پێنەداوە    

رۆژگار بێبەزەییە  

رۆژگار     

لەگەڵ راگەیاندنی مردنا 

بەسەرئەچێت 

جوانترلەوەی لەجیهانا هەیە 

 بەدەستەکانمان سوتانمان

چاوەکانمانا فرمێسکی بیرچۆتەوە    

  فرمێسک لەچاوەکانمان ون بوو   

خەمۆکیمان بەجێ هێشت.       

بەڵام بەپێوە راوەستاوین

ئەو ئامانجەی  

پێویستە بیگەینێ  

بەخوێن ئەیگەینێ و 

پێشمەرگەکان      

سەرکەوتنەکانمان ئەسەندن و  

لێبوردن لەبیرئەکەین.

ئەم شیعرە لەرۆژنامەی ئەلئەساسی ژمارە- 3—ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1978 بڵاوکراوەتەوە. لە فەیسبوکەوە وەرگیراوە . بەداخەوە ناوەی ئەوکەسەی لەسەرنەبوو کە لەزمانی تورکیەوە کردوێتی بەعەرەبی ..... عەلی قادر               

   1948-09-13-