ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چراکە مەکوژێنەرەوە  

چاوەکانم 

بێبەش مەکە

لەبینینی جوانیەکەت

بام وەک نابینا

لەتاریکیدا

دەست نەکوتم

چاوەکانم

لەژێر درەوشانەوەی روناکیەکەدا  

لێوان لێو ئەبێت  

لە بینینی گوڵەکانی باخکەت و 

گوێچکە پڕئەبێت لە زایەڵەی هەناسە و 

سیەکان لەبۆن وبەرام

روناکیەکە مەکوژێنەرەوە

مانگ وئەستێرەکانی

سەر ئەم جێگای خەوە

بەهەوری ڕەشی تاریکی  

دامەپۆشە

2019